بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جیهادی ئیسلامی فەڵەستین ڕایگەیاندووە کە فەرماندە ناجی ئەبوسەیف ناسراو بە ئەبوحەمزە وتەبێژی کەتیبەکانی سەرایا قودس لە ئاکامی بۆردومانەکانی ڕۆژی سێ شەممەی ڕژێمی زایۆنیستی شەهید بووە.
جیهادی ئیسلامی ڕایگەیاندووە کە کردەوە تیرۆریستییەکەی دوژمن بۆ شەهیدکردنی ئەبوحەمزە بە پشتیوانی ئەمریکا، دەبێتە هۆی پێداگری زیاتر و بەهێزبوونی ئیرادەی بەرگری لە خەڵک و مافەکانی گەلی فەڵەستین./.