بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نووسینگەی میدیایی حکومەتی فەڵەستین لە کەرتی غەززە لە بەیاننامەیەکدا هەواڵی شەهیدبوونی 5 ئەندامی باڵای بزوتنەوەی حەماسی ڕاگەیاند کە ناوەکانیان بریتین لە:
عسام دەعلیس بەرپرسی بەدواداچوون بۆ کاروباری حکومەت لە کەرتی غەززە
ئەحمەد حەتە جێگری وەزیری داد لە کەرتی غەززە
مەحمود ئەبووەتفە جێگری وەزیری ناوخۆ لە کەرتی غەززە
بهجەت ئەبوسوڵتان بەڕێوەبەری گشتی ئاسایشی ناوخۆیی لە کەرتی غەززە
محەممەد جەماسی ناسراو بە ئەبوعوبەیدە بەرپرسی لێژنەی باری لەناکاو
پاش ڕاگرتنی دوو مانگەی شەڕی غەززە، ڕژێمی زایۆنیستی بەرەبەیانی ڕۆژی سێ شەممە شەڕی دەستپێکردەوە./.