بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هادی عەلی ڕایگەیاند کە هەڵوەشانەوەی ئاگربەست و دەستپێکردنەوەی هێرشەکان بۆ سەر خەڵکی زوڵملێکراوی غەززە لە لایەن سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی، هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی دیلەکان لە قۆناغی یەکەمی ڕێکەوتنەکەدا بە سەرکەوتوویی بۆ غەززە و حەماس تۆمار کرا و بەو هۆیەوە تەنگەژەیەکی سیاسی ناوخۆیی بۆ نتانیاهۆ درووست کرد.
یاریدەدەری ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ڕایگەیاند کە سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ تێپەڕاندنی ئەم بارودۆخە و ڕزگاربوون لەو تەنگەژە و قەیرانە ناوخۆییە، دیسانەوە هێرشی کردووەتەوە سەر غەززە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە لەم هەنگاوەشدا ڕژیمی زایۆنیستی پشتیوانی ڕەهای ئەمریکای لە گەڵە و لانیکەم بەشێک لە ڕژێمە عەرەبییەکانیش ڕەزامەندییان لە سەر هێرشەکان هەیە./.