بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە درێژەی هەنگاوەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ پێشێلکردنی تەواوی ڕێکەوتنی ئاگربەست، ئەمرۆ چوارشەممە سوپای داگیرکاری ئەو ڕژێمە ڕایگەیاند کە ناوچەی ناوەڕاستی بەرەی نتساریم ی لە کەرتی غەززە داگیر کردووە.
سوپای ڕژێمی زایۆنیستی بە ئاماژە بەوەی کە ئۆپەراسیۆنە وشکانییەکانی لە ناوەڕاستی غەززە دەستپێکردووەتەوە، ڕایگەیاندووە کە ئامانج لە ئۆپەراسیۆنەکان، پەرەپێدانی ناوچەی بەرگری و دابینکردنی هێڵی نێوان باکور و باشوری غەززەیە.
ڕژێمی زایۆنیستی بەرەبەیانی سێ شەممە 18 ی ئاداری 2025 شەڕی لە دژی دانیشتووانی کەرتی غەززە دەستپێکردەوە./.