بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆژی یاکشەممە تیپی پاریس سانجێرمان لە خولی فەرەنسا بەرامبەر مارسیلیا یاری کرد و بە ئەنجامی ٣-١ سەرکەوتنی بەدەستهینا. عوسمان دێمبێڵێ لەم یارییەدا یەکێک لە گۆڵەکانی تیپەکەی تۆمارکرد و بەم گۆڵەش گەیشتە ئەو ژمارەی پێوانەییە کە لیۆنێل مێسی هاوڕێی پێشووی خۆی لە ساڵی 2016 بەدەستی هێنابوو.
دێمبیلێ یەکەم یاریزانە دوای مێسی لە ساڵی 2016 که توانی لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 22 گۆڵ لە سەرجەم پاڵەوانێتییە فەرمییەکاندا تۆمار بکات. جێگای سەرنجە تەنیا دوو یاریزانی فەرەنسی لەم وەرزەدا توانیویانە زیاتر لە 30 گۆڵ بۆ تیپەکەیان تۆمار بکەن. کیلیان ئێمباپێ بە 31 گۆڵ و عوسمان دێمبێلێ بە 30 گۆڵ باشترین یاریزانانی فەرەنسین لە تۆپی پێی ئەورووپادا. پاریس سانجێرمان کە گەیشتووەتە چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، لە یاری داهاتوودا ڕوبەڕوی ئەستۆن ڤێلا دەبێت./.