بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر مەسعود پزیشکیان وێڕای پیرۆزبایی هاتنی ساڵی نوێ لە گەلی ئێران، هیوای ئاشتی و شایی و دۆستایەتی بۆ ئەوان خواست و وتی: لە سەرەتای وەرچەرخانە نوێیەکەی سەردەمدا، بەهای خۆمان بەرزتر دەکەینەوە و گەرەوتر و شەرەفمەندتر لە ڕابردوو دەبین، بڕیاری ئەوەمان داوە ئێرانی خۆشەویستمان بە هاوکاری و باوەڕ و ئیرادە بە دوور لە نادادپەروەری و ناشیرینی وێنا بکەینەوە و لە هیچ هەوڵێک بۆ گەیشتن بەم ئامانجە گەورەیە خۆمان بەدوور ناگرین.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: من بە هەموو شێوەیەک هەست بە کێشەکانی گرانی و هەڵئاوسان دەکەم و بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئەم کێشانە بە دڵنیاییەوە ڕێگایەک دەدۆزینەوە و بە سەریاندا زاڵ دەبین. کێشەکانی تایبەت بە بژێوی ژیان، تەندرووستی، پەروەردە و خانووبەرەی خەڵکی ئازیز وەک یەکەمایەتی ئێمە دەبێت و بە هەموو هەوڵێکەوە دەمانەوێت گۆڕانکاری بنەڕەتی لەم کەرتانەدا بخوڵقێنین.
ناوبراو جەختی لە سەر پێویستی چاکسازی لە سەرجەم بوارەکاندا بە هاوکاری و بەشداری بیرمەندان و پسپۆڕان کردەوە و وتی: ئێمەین کە دەتوانین بە پشتبەستن بە توانا ناوخۆییەکان، ئێران بەو پێگەیە بگەێنین کە شیاوی ئەم خاک و ناوە گەورەیە دەبێت، ئەوە ئێمەین کە دەتوانین بە یەکڕیزی و یەکگرتوویی، هێزێکی وەها بین کە بتوانین ڕوبەڕوی گەورەترین قەیران و تاقیکردنەوەکان ببینەوە.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: لە سەرەتای پێکهێنانی کابینەوە پرسی سەرمایەدانەری کەرتی تایبەت و خەڵکم لە بواری وەبەرهێناندا وەک بابەتێکی سەرەکی داناوە و خۆم بە تایبەت بەدواداچوونم بۆ کردووە و پێویستمان بەوەیە کە هەلومەرجی چالاکی خەڵک لە ئابوری و سەرمایەدانەری و وەبەرهێناندا ئامادە بکەین.
دکتۆر مەسعود پزیشکیان وتی: ئێمە بۆ گەیشتن بە ئامانجە بەرزەکانی وڵات و ئاسۆی دیاریکراو لە لایەن ڕێبەری ئازیزمانەوە، پێویستمان بە گۆڕینی تێڕوانین، یەکڕیزی و یەکگرتوویی ناوخۆیی و دوورکەوتنەوە لە چەند بەرەیی هەیە و بە دڵنیاییەوە کە هەبوونی پەیوەندییەکی تەندرووست لە سەرجەم بوارەکاندا لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ و پاشان وڵاتانی جیهان، بۆ بەدیهاتنی جیهانێکی پڕ لە ئاشتی و برایەتی و مرۆڤایەتی و بە دوور لە ترس و کوشتار و تاوانی زاڵمان، سیاسەتی خوازراوی ئێمەیە و بۆ گەیشتن بەم ئامانجەش لە هەوڵەکانمان بەردەوام دەبین./.