بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، چەند سەرچاوەیەک ڕایانگەیاندووە کە کۆبوونەوەکەی شاندی حەماس لە گەڵ هاکان فیدان ئەمڕۆ شەممە کراوە.
هیچ وردەکارییەک سەبارەت بەو کۆبوونەوە بڵاو نەبووەتەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە ڕۆژی چوارشەممە هاکان فیدان و خەلیل حەیە بە تەلەفوون دۆخی غەززەیان تاوتوێ کرد.
ڕژێمی زایۆنیستی بە پێشێلکردنی ڕێکەوتنی ئاگربەست، شەڕی غەززەی دەستپێکردووەتەوە و تا ئێستا بەو هۆیەوە 634 فەڵەستینی شەهید و 1172 کەسی دیکەش بریندار بوون کە زۆربەیان ژن و منداڵن./.