بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فۆئاد حوسێن ڕایگەیاند کە عێراق بەشێک لە بەرەی خۆڕاگری نییە. ئەم لێدوانەش هاوکاتە لە گەڵ هەڵوێستی چەند سەرکردەیەکی حیزبە عێراقییەکان کە داوای ئەوەیان کردووە بەغدا بەشێک لە ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە نەبێت.
ناوبراو ڕایگەیاند کە عێراق یەکگرتوویی بەرەکان ناناسێت و تەنیا بڕوای بە بەرەی عێراقی هەیە.
ڕاشیگەیاند کە دەستوور بوونی هەر دامەزراوەیەکی چەکداریی لە دەرەوەی چوارچێوەی دامەزراوەی سەربازیی فەرمی قەدەغە کردووە و موڵەتی ئەوەش نادات شەڕ لە دژی کەس یان لایەنێک بە بڕیاری تاکەکەسی بدرێت.
فۆئاد حوسێن ڕایگەیاند کە ئەوەی گرووپە عێراقییەکان چەند مانگی ڕابردوو جێبەجێیان کردووە، زیانی بۆ عێراق هەبووە و سوودیشی بۆ پرسی فەڵەستین نەبووە./.