بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شەوی ڕابردوو تیپی هەڵبژاردەی میسر لە قۆناغی سەرەتایی پێشبڕکێکانی مۆندیالی 2026، بەرامبەر بە تیپی ئەسیوپیا یاری کرد و بە تۆمارکردنی دوو گۆڵ سەرکەوتن و سێ خاڵی دیکەشیان بەدەستهێنا. یاریزانانی هەڵبژاردەی میسر لەم یارییەدا ئاستێکی بەرزیان هەبوو.
له خولەکی 31 دا محەممەد سەلاح توانی گۆڵی یەکەمی تیپەکەی تۆمار بکات. ئەمەش وایلێکردن لە پێش ڕکابەرەکەیان بن و بە هێزێکی زیاترەوە لە ناو یارییکەدا بەردەوام بن. بەڵام زۆری پێنەچوو کە محەممەد سەلاح بۆ جارێکی دیکە لە خولەکی 41 گۆڵی دووەمی تۆمارکرد. سەلاح تا کۆتایی خولەکی 90 لە یارییەکەدا ئامادە بوو و تەنانەت گۆڵێکی دیکەشی تۆمارکرد کە بە هۆی هەڵەی ئۆفسایدەوە وەرنەگیرا.
سێ خاڵی ئەم یارییە هەڵبژاردەی میسری خستە پێشەنگی ڕیزبەندی گروپی A بە 13 خاڵ لە پێنج یاریدا. یاری داهاتووی هەڵبژاردەی میسر بەرامبەر یانەی سیرالیۆن بەڕێوه دەچێت./.