بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی تەندرووستی فەڵەستین لە غەززە ڕایگەیاند کە لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا تەرمی 41 شەهیدی دیکە هێنراونەتە نەخۆشخانەکانی ئەم ناوچەیە.
ئەو وەزارەتە ڕایگەیاندووە کە لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 61 کەسیش لە غەززە بریندار بوون.
پێشبینی دەکرێت تەرمی زیاتر لە 11 هەزار کەس لە شەهیدانی غەززە هێشتا لە ژێر داروپەردوی ماڵ و بینا ڕووخاوەکاندا بن.
ژمارەی شەهیدانی کۆمەڵکوژییەکەی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە لە 7 ی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا گەیشتووەتە 50 هەزار و 21 کەس و ژمارەی بریندارەکانیش بۆ 113 هەزار و 274 کەس بەرزبووەتەوە./.