بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەوزە و میوەی بەهار جگە لەوەی تامێکی خۆشیان هەیە، دەوڵەمەندن بە سەرچاوەی فلاڤۆنۆید و دژە ئۆکسێنەر و ماددە خۆراکییە سەرەکییەکانی دیکە بۆ جەستە. ئێستا دەمانەوێت ٥ لەم سەوزە و میوەیانە بە ئێوە بناسێنین کە بریتین لە:
1- چەوەندەر:
چەوەندەر سەوزەی بەهار و پاییزییە. ڕەنگی ئاوی ئەم سەوزە پێت دەڵێت چەند سوودبەخشە بۆ باشترکردنی سوڕی خوێن. چەوەندەر پەستانی خوێن دادەبەزێنێت و خۆڕاگری جەستەیی زیاد دەکات. جگە لەوەش، تایبەتمەندی پاککردنەوەی ژەهرەکانیش هەیە.
2- گێزەر:
ئەم سەوزە بەهارییە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین A و دژە ئۆکسێنەرە جۆراوجۆرەکان. گێزەر هەڵبژاردەیەکی زۆر باشە بۆ پاراستنی تەندرووستی قژ و پێست و نینۆک و هەربۆیە وەک دەرمانی دژە پیربوون ناسراوە.
3- نەعنا:
نەعنا بەناوبانگترین سەوزەی بەهارە. ئەم ڕووەکە بەسوودە دژە ئۆکسێنەرێکی تێدایە کە ناوی ترشی ڕۆزمارینیکە، کە دەتوانێت نیشانەکانی هەستیاری وەرزی کەم بکاتەوە. هەروەها دەتوانێت کێشەی گیرانی لووت چارەسەر بکات و توانای چارەسەرکردنی کێشەکانی گەدە هەیە.
4- بەزالیا:
بەزالیا وەرزێکی زۆر کورتی بۆ گەشەکردن هەیە، ئەمەش وایکردووە کە سەوزەێکی تایبەت بێت. ئەم سەوزە ژمارەیەکی زۆر ڤیتامین و کانزای تێدایە لەوانە مەنگەنیز، فسفۆر، پرۆتین و ڤیتامینەکانی C، K، B و خۆراکێکی دژە هەوکردنە.
5- توور:
توور سەوزەیەکی نایابە کە ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە لەناوبردنی پاشماوە و ژەهرەکان لە گەدە و جگەر. ئەم سەوزە یارمەتی چارەسەری نەخۆشییەکانی گورچیلە دەدات و هەروەها تا کەم دەکاتەوە و تایبەتمەندی شێدارکردنی پێستی هەیە./.