بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئۆنانا بە هیوایەکی گەورە و ئاستێکی نایاب لە ئینتەر بڕیاریدا بچێتە مانچستەر یۆنایتد بەڵام بارودۆخی ئەم یانەیە بە حەزی ئەو نەڕۆیشت و لە ئەنجامدا ئەم گۆڵپارێزە بە هۆی ئاستە خراپەکەیەوە ڕەخنەی توندی لێگیرا. بە جۆرێک هیچ هیوایەک نییە کە ئەو لەم یانەیەدا بمێنێتەوە.
ئێستا میدیا وەرزشییەکانی بەریتانیا ڕایانگەیاندووە کە بەڕێوەبەرانی یانەی مانچستەر یۆنایتد لە ئاستی زۆر خراپی ئەم گۆڵپارێزە نیگەرانن و ئامادەن لە هاویندا بیگوازنەوە بۆ خولی سعوودیە و هەروەها حەزیان بە ئامادەبوونی ئەم یاریزانە لە یانەکەدا نییە.
ڕوبێن ئامۆریۆم ڕاهێنەری مانچستەر یۆنایتد، لە ئێستاوە دەستیکردووە بە ئامادەکردنی لیستی گۆڵپارێزە ئەورووپییەکان بۆ دۆزینەوەی جێگرەوەی ئەم گۆڵپارێزە. دەوترێت ئامۆریۆم چاوێکی تایبەتی لە سەر سێنێ لامێنس، گۆڵپارێزی 22 ساڵانی ڕۆیال ئانتوێرپ هەیە./.