بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شەوی ڕابردوو هەڵبژاردەی کرواتیا لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی کۆتایی خولی ئەورووپا ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی فەرەنسا بووەوە و لە کۆتاییدا بە ئەنجامی 0-2 شکستیهێنا.
زلاتکۆ دالیچ دوای کۆتایی هاتنی ئەم یاریە لە وتووێژێکدا لە گەڵ میدیا وەرزشییەکان ڕایگەیاند: پیرۆزبایی لە فەرەنسا دەکەم. ئەوان تیپی باشتر بوون لە یاریگادا. یاریزانەکانمان بە هەموو توانایانەوە یارییان کرد. ئێمە نەماندەویست بەرگری بکەین، بەڵام ئەوان گۆشارێکی زۆریان خستە سەر تیپەکەمان. ئێمە گەیشتینە لێدانی سزای یەکلاکەرەوە، بەڵام لێرە ئاستێکی باشمان پێشکەش نەکرد و سێ دەرەفەتمان لەدەستدا.
ناوبراو ڕایگەیاند: بەداخەوە، هێز، وزە و خێرایی زۆر لە یارییەکەدا نەبوو. هیچ هۆکارێک نییە بۆ ئەوەی ڕەخنە لە خۆم و یاریزانەکانم بگرم. ئێمە بە هەموو توانامانەوە یاریمان کرد. یارییەکە بە لێدانی سزای یەکلاکەرەوە کۆتایی پێهات، بەڵام ئێمە وزەی پێویستمان نەبوو. ئەمە هەموو شتێکە کە دەتوانین بیکەین و دەبێت قبوڵی بکەین. زۆر قورسه بەرامبەر ئەم جۆرە ڕکابەرانە یاری بکەیت./.