بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، تیاگۆ مۆتا کە هاوینی ڕابردوو وەک ڕاهێنەری یۆڤانتۆس، ئەم وەرزەی بە شێوەیەکی باش دەستپێکرد و تەنانەت تاکە تیپی نەدۆڕاو بوو لە پێنج خولی یەکەمی ئەورووپادا. بەڵام لەناکاو ئەو تیپە بەهێزە ڕووخا و دوای ئەنجامێکی خراپ لە خولی ئیتالیا و چامپیۆنزلیگ، یانەی یۆڤانتۆس بڕیاری دەرکردنی ئەم ڕاهێنەرەیدا.
لە کۆتاییدا، یانەی یۆڤانتۆس تیاگۆ مۆتای تەنیا دوای هەشت مانگ لە ڕاهێنەری ئەم تیپە دوورخستەوە و ئیگۆر تودۆری وەک ڕاهێنەری سەرەکی تا کۆتایی وەرز دەستنیشان کرد.
یانەی یۆڤانتۆس له بەیاننامەیەکدا سەبارەت بەم بابەتە ڕایگەیاند: یانەی یۆڤانتۆس ڕایدەگەیەنێت که تیاگۆ مۆتای لە پۆستی ڕاهێنەری دوورخستەوە. یانەکە سوپاسی تیاگۆ مۆتا و سەرجەم ئەندامانی ستافەکەی دەکات بۆ ئەو کارانەی کە لەم چەند مانگی ڕابردوودا کردوویانە و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازێت. هەروەها یانەی یۆڤانتۆس ڕایدەگەیەنێت کە تیپەکەی ئێستا لەژێر ڕاهێنەرایەتی ئیگۆر تودۆر دەبێت.
تیاگۆ مۆتا دوای تۆمارکردنی 18 بردنەوە و 16 یەکسانبوون و 8 دۆڕاندن لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا دوورخرایەوە. یانەی یۆڤانتۆس لە پلەی پێنجەمی ڕیزبەندی خولی یەکمی ئیتالیادایە. دوای دوو دۆڕانی قورس بەرامبەر تیپەکانی ئەتالانتا و فیۆرێنتینا./.