بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی پاکستان ڕایگەیاند کە ئیسلام ئاباد سەبارەت بەو ڕاپۆرتانەی باس لە سەردانی ئەو پەیامنێرانە دەکەن، ڕوونیکردووەتەوە کە پاسپۆرتەکانی پاکستان بۆ سەردانیکردنی ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین کارا نین.
ڕاشیگەیاندووە کە پاکستان ڕژێمی زایۆنیستی بە فەرمی ناناسێت و بەردەوام بەرگری و پشتیوانی لە مافی ڕەوای گەلی فەڵەستین دەکات، بە تایبەت ڕاگەیاندنی دەوڵەتی فەڵەستین بە پێی سنورەکانی پێش 1967 بە پایتەختی قودسی پیرۆز./.