بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مانگێک پێش له جەڵتەی دڵ، جەستەت بە چەندین نیشانەیەک ئاگادارت دەکاتەوە. کەواتە خۆپاراستن باشترە لە چارەسەرکردن، ئەم یاسا سادەیە بۆ هەر نەخۆشییەک لەبەرچاو دەگیرێت و زۆر بەنرخ دەبێت.
نیشانە سەرەتاییەکانی جەڵتەی دڵ بریتین لە:
1- ماندوێتی نائاسایی:
ماندوێتی نائاسایی یەکێک لە نیشانە سەرەکییەکانی جەڵتەی دڵه و ئەم جۆرە نیشانانە لە ژنان زیاتر لە پیاوان تۆمار دەکرێت.
2- ئازاری سک:
ئازاری سک، دڵشێواندن، هەستکردن بە بەتاڵی یان تێری گەدە باوترین نیشانەکانن کە لە پیاوان و ژناندا بە یەکسانی دەردەکەون.
3- سەختی هەناسەدان:
کێشەی هەناسەدان لە نێوان پیاوان و ژنان زیاتر لە 6 مانگ پێش جەڵتەی دڵ ڕوودەدات و بە زۆری نیشانەی مەترسییەکی گەورەیە.
4- ئارەقکردنی زۆر:
ئارەقکردنی زۆر یەکێکە لە نیشانەکانی ئاگادارکردنەوەی سەرەتایی جەڵتەی دڵ و لەوانەیە لە هەموو کاتێکی شەو و ڕۆژدا ڕووبدات و ئەم نیشانە زیاتر لە ژناندا ڕوودەدات.
5- ئازاری سنگ:
ژنان و پیاوان بە فۆرمی جیاواز تووشی ئازاری سنگ دەبن. لە پیاواندا ئەم نیشانەیە یەکێکە لە گرنگترین نیشانەکانی سەرەتایی نەخۆشییەکانی دڵ کە نابێت پشتگوێ بخرێت، لە لایەکی دیکەوە تەنیا لەسەدا 30ی ژنان تووشی دەبن./.