بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر مەسعود پزیشکیان ئەمڕۆ شەممە 29 ی ئاداری 2025 لە وەڵامی پەیوەندییەکی تەلەفوونیی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کە بۆ پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان بووە، وێڕای پیرۆزبایی بەرامبەری ئەم جەژنە گەورەیە و دەستخۆشی لە پەیوەندییە تەلەفوونییەکە، وتی: هیوادارم ئێوە و گەلی موسڵمانی تورکیا و سەرجەم موسڵمانانی جیهان لە خێر و بەرەکەتی ئەم جەژنە پیرۆزە بێبەش نەبن.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: هیوادارم لە زووترین کاتدا دەرفەتی چاوپێکەوتن دابین بکرێت تا بتوانین لە پێناو پتەوکردنی پەیوەندییەکان، سەبارەت بە بابەتە پەیوەندیدارەکان بە هەر دوو وڵات و دۆخی ناوچەکە و جیهان پێکەوە وتووێژ و بیر و ڕا ئاڵوگۆڕ بکەین.
سەرۆک کۆماری تورکیاش لەو پەیوەندییە تەلەفوونییەدا داوای ئەوەیکرد کە دکتۆر پزیشکیان سڵاو و جەژنە پیرۆزەی بە خزمەت ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بگەێنێت و وتی: لە لێژنەی هاوبەشی هەر دوو وڵات کە لە مانگەکانی داهاتوودا بەڕێوەدەچێت، دەتوانین سەبارەت بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، دۆخی ناوچەکە و جیهان بە تەواوی وتووێژ و بیر و ڕا ئاڵوگۆڕ بکەین./.