بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، له کاتێکدا یانەی بەرشەلۆنه خۆی ئاماده دەکات بۆ یاری سبەینێ یەکشەممە بەرامبەر گیرونا له هەفتەی 29ی لالیگای ئیسپانیا، پێناچێت دوو یاریزانی گرنگی خۆی لە یارییەکەدا هەبێت.
میدیا وەرزشییەکانی ئیسپانیا سەبارەت بەم بابەتە ڕایانگەیاندووە: ڕەنگە دی یۆنگ ئامادە نەبێت بۆ یاری بەرامبەر گیرونا بە هۆی پێکان لە ماسولکەی قاچی. هانسی فلیک لەوانەیە سبەی پشوویەک بدات بەم یاریزانە بۆ ئەوەی ڕۆژی چوارشەممە لە یاری پێش کۆتایی جامی ئیسپانیا بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید ئامادە بێت.
هەروەها لامین یامال ئەگەری هەیە بەرامبەر گیرونا پشوو بدات بۆ ئامادەکاری بۆ یاری گەڕانەوە بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید. ئێستا تیپی بەرشەلۆنە بە 63 خاڵ لە پێشەنگی ڕێزەبەندی لالیگایە./.