بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەحمەد شەرع شەوی شەممە لە کۆشکی شەعب لە دیمەشقی پایتەخت، ناوی ئەندامانی کابینەی نوێی حکومەتی سوریای ڕاگەیاند.
ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوە و مەرهەف ئەبوقەسرە وەزیری بەرگری لە پۆستەکانیاندا ماونەتەوە.
هەروەها ئەنەس خەتاب سەرۆکی پێشووی دەزگای هەواڵگری بووەتە وەزیری ناوخۆی سوریا.
هند قبوات لە مەسیحییەکان و نەیاری بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری پێشووی سوریا وەک وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی سوریا دەستنیشان کراوە.
ئەحمەد شەرع ڕایگەیاند کە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی سوریا پیشاندەری ئیرادەیەکی هاوبەشە بۆ بونیانتنانەوەی وڵات.
ناوبراو ڕایگەیاند کە سوریا ڕوبەڕوی چەندین کێشە و گرفت بووەتەوە و پێویستی بە یەکڕیزی و یەکگرتووییە./.