بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هادی عامری لە کۆبوونەوەیەک لە گەڵ سەرۆک هۆزەکانی پارێزگای دیالە، وتی: شەڕی ئێران و ئەمریکا تەنیا بەم دوو وڵاتەوە سنوردار نابێت و تەواوی ناوچەکە لەبەردەگرێت.
ناوبراو وتی: ئەم پیلانگێڕییانەی لە بەرامبەر ئێراندا دەکرێت ناوچەکە بەرەو لەناوچوون دەبات.
هادی عامری وتی: هەر شەڕێک لە نێوان ئێران و ئەمریکا بۆ کات بەسەربردن و خۆشی نییە و گڕ لە ناوچەکە بەردەدات./.