بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی دەرەوەی سوریا ئەمڕۆ پێنج شەممە لە بەیاننامەیەکدا ئیدانەی دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستیی بۆ سەر ئەم وڵاتە کرد.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە ماوەی 30 خولەکدا 5 ناوچەی جیاجیان بۆردومان کردووە.
بەیاننامەکە هەواڵی برینداربوونی دەیان کەسی سەربازی و مەدەنی و لەناوچوونی تەواوی فڕۆکەخانەی سەربازیی حەمای ڕاگەیاندووە.
ڕاشیگەیاندووە کە دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی هەوڵێکی بەئەنقەستە بۆ ناسەقامگیرکردنی سوریا و درێژەپێدانی ئێش و ئازاری خەڵکەکەی./.