بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بە پێشێلکردنەوەی ئاگربەستی غەززە لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە لە کەرتی غەززە، شەپۆلێکی نوێی هێرشە ئاسمانی و ئۆپەراسیۆنە وشکانییەکان دەستیپێکردووە کە زیاترین قوربانیی لە نێو منداڵاندا بووە.
سندوقی منداڵانی سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە کە لە ماوەی 10 ڕۆژی ڕابردوودا 322 منداڵی فەڵەستینی شەهید بوون و 609 منداڵی دیکەش بریندار بوون، ئامارێک کە باس لەوە دەکات تێکڕای ڕۆژانە 100 منداڵ لە غەززە شەهید و بریندار بوون.
یۆنیسێف هەروەها بە ئاماژە بە ڕێگریی ڕژێمی زایۆنیستی لە گەیشتنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەززە، سەبارەت بە تێکچوونی دۆخی مرۆیی لەم ناوچەیە هۆشداریی داوە./.