بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بزوتنەوەی حەماس لە بەیاننامەیەکدا بە بۆنەی 5 ی نیسان ڕۆژی منداڵی فەڵەستینی، ڕایگەیاند: تاوانی داگیرکاران لە دژی منداڵانی ئێمە بە تێپەڕبوونی کات لەبیر ناکرێت و ئێمە داوای سزادانی سەرکردەکانی ڕژێمی زایۆنیستی دەکەین.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە لە 7 ی تشرینی یەکەمی 2023 ەوە تا ئێستا نزیکەی 19 هەزار منداڵی فەڵەستینی شەهید بوون.
هەروەها باس لەوەشکراوە کە نزیکەی 39 هەزار منداڵ، باوک، دایک یان هەر دووی ئەوانیان لە دەستداوە./.