بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە سوریا گرووپێکی نوێی خۆڕاگری بە ناوی ” اولی الباس ” بوونی خۆیی ڕاگەیاندووە و ئامانجی خۆیی وەک بەرەنگاربوونەوەی داگیرکاریی تورکیا و ڕژێمی زایۆنیستی دیاری کردووە.
مەکتەبی سیاسی ئەم گرووپە ڕایگەیاندووە کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە هۆی پشتیوانییەکانی لە ڕژێمی زایۆنیستی و تورکیا، بەشێکە لە بەرەی ناپاکیی جیهانی.
گرووپی اولی الباس ئەمریکای وەک لایەنگری ئاژاوەگێڕی و ناپاکی لە سەرتاسەری جیهان پێناسە کردووە و بەم بۆنەوە ڕەخنەی توندی لە دەسەڵاتدارنی کۆشکی سپی گرتووە.
ڕاشیگەیاندووە کە سەر بە هیچ گرووپ و لایەنێک لە سوریا نییە و گەڕانەوەی بەشار ئەسەد بۆ دەسەڵات لە ڕووی سیاسییەوە بە گونجاو نازانێت و پشتیوانی لە سەرۆکایەتی ئەحمەد شەرع ناکات لە بەر ئەوەی کە پێی وایە خەڵکی سوریا بڕیاردەری سەرەکین./.