بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر مەسعود پزیشکیان ئەمرۆ چوارشەممە لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی نیشتمانیی تەکنۆلۆژیای ئەتۆمی، وتی: ئەوەی کە وڵات بە هێز و سەربەرزی دەگەێنێت، زانست و ئاگاداربوونە، ئەگەر بە شوێنێک گەیشتووین، بە هۆی هەوڵی ڕۆڵە ئازیزەکانی وڵاتەوە بووە.
ناوبراو وتی: لەم ڕۆژانەدا ڕەوتێک لە جیهادا دەستیپێکردووە کە دەیانەوێت بڵێن ئێران تیرۆریستە، لە کاتێکدا کە ئێمە قوربانی تیرۆرین و 23 هەزار کەس لە ئێمەیان تیرۆر کردووە.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: ئەوان زانایانی ئێمەیان تیرۆر کردووە و گەشە و پێشکەوتنی خەڵکی ئێمەیان ناوێت، باشترین کەسانی ئێمە تیرۆر دەکەن، ئەوان دەڵێن ئێران نایەوێت بگاتە پێشکەوتن، بێ ئاگا لەوەی کە وڵاتی ئێمە خاوەنی هەزاران زانا و بیرمەندە.
پزیشکیان وتی: ئێمە هەوڵی وەبەرهێنانی چەکی ئەتۆم نادەین، کێ لە وڵاتدا بەدەر لە ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی دەتوانێت بڕیار دەربکات، بەڕێزیان بە فەرمی فەتوای ئەوەیان داوە کە وەبەرهێنانی چەکی ئەتۆم حەرامە. وڵاتانی ڕۆژئاوا بەردەوام بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئێران هەوڵی بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆم دەدات بەڵام وا نییە./.