بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شرۆڤەکارانی ڕژێمی زایۆنیستی لەو بڕوایەدان کە سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە میوانداری لە بنیامین نتانیاهۆ لە کۆشکی سپی، ناوبراوی لە پێناو بەرژەوەندییەکانی خۆی بەکارهێنا و بە بێ ئەوەی کە شتێک بەو بدات و تەنانەت بە باسکردنی دانوستانی ڕاستەوخۆ لە گەڵ ئێران و دۆستایەتی لە گەڵ ئەردۆغان و کەمنەکردنەوەی باجە گومرکییەکان، نتانیاهۆی تووشی شۆک کرد.
گێل تەماری شرۆڤەکاری کاروباری سیاسی لە کەناڵی 13 ی تەلەفزیۆنی ڕژێمی زایۆنیستی، سەردانەکەی نتانیاهۆی بۆ کۆشکی سپی بە شکستخواردوو پێناسە کرد و وتی: شکستی گەورە بۆ نتانیاهۆ، ناوبراو بە دەستی بەتاڵ لە کۆشکی سپی گەڕایەوە.
ناوبراو وتی: نتانیاهۆ لە واشنتن ئەوەی بیست کە ئەمریکا بە بێ ئاگاداری ئیسرائیل، دانوستانی ڕاستەوخۆی ئاست باڵای لە گەڵ ئێراندا هەبووە.
تەماری وتی: نتانیاهۆ هەروەها ئەوەی بیست کە ئەردۆغان دۆستی نزیکی ترەمپە و ئەگەر لە گەڵ ئەودا کێشەی هەیە دەبێت بۆ ترەمپ بگەڕێتەوە و ئەو یارمەتیدەری چارەسەرکردنی کێشەکە دەبێت. نتانیاهۆ هەروەها ئەوەی کە ترەمپ بیست کە باجە گومرکییەکان بۆ ترەمپ کەم ناکرێنەوە.
ئیتان کابۆل ئەندامی پێشووی پەرلەمانی ڕژێمی زایۆنیستی لە پارتی کرێکاران بە هۆی ئەوەی کە لە سەردانەکەی نتانیاهۆ بۆ ئەمریکا باسی دیلە زایۆنیستەکان نەکراوە، بە توندی ڕەخنەی لە سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی گرت.
ئیدۆ دەمبین شارەزا لە کاروباری ئەمریکاش وتی کە نتانیاهۆ لە ترەمپ و هەڕەشەکانی دەترسێت.
موشە یەعالۆن وەزیری پێشووی شەڕ و سەرۆکی پێشووی ئەرکانی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی بە هەمان شێوە سەردانەکەی بە شکستخواردوو ناو برد و ڕایگەیاند کە نتانیاهۆ زیاتر لە یەک ساڵ و نیوە کە خۆیی بە شەڕەوە سەرقاڵ کردووە و هێشتا ناتوانێت کۆتاییەکەی دیاری بکات، ئەو ئامادەیە دیلەکان قوربانی بکات و ئەوەی بیەوێت بۆ ڕزگارکردنی خۆیی و کابینەکەی دەیکات./.