بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئستفان دوجاریک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: زۆر هیوادارین ئەو دانوستانەی کە بڕیارە لە عۆمان بەڕێوە بچێت ئەنجامی ئەرێنیی هەبێت، گرنگە کە ئێران و ئەمریکا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان پەنا بۆ دیپلۆماسی ببەن.
بڕیارە دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا ڕۆژی شەممە لە عۆمان بەڕێوە بچێت. ئێران دەڵێت دانوستانەکان ناڕاستەوخۆیە و ئەمریکاش جەخت لە سەر دانوستانی ڕاستەوخۆ دەکاتەوە./.