بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فالح فەیاز ڕایگەیاند کە پرۆژەیاسای حەشدی شەعبی لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا پەسەندکراوە و بۆ پەسەندکردنی کۆتایی دراوەتە پەرلەمانی ئەم وڵاتە.
ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە بە پەسەندکردنی ئەم یاسایە هەنگاوێکی نوێ بۆ بونیانتانەوەی پێکهاتەیی و دامەزراوەیی حەشدی شەعبی هەڵدەگیرێت.
فالح فەیاز بە ئاماژە بە ڕۆڵی بەرچاوی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە شەڕەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعش، وتی: حەشد لە هێڵی سەرەکی شەڕی بەرەنگاربوونەوەی داعش بووە و ئەمڕۆ پێی ناوەتە قۆناغێکی نوێی مێژووی خۆی کە قۆناغی سەقامگیربوونە وەک دامەزراوەیەکی فەرمی و یاسایی لە چوارچێوەی سیستەمی بەرگری عێراقدا.
ڕاشیگەیاند کە لەم یاسایەدا دامەزراندنی ئەکادیمیایەکی سەربازی تایبەت بۆ هێزەکانی حەشدی شەعبی لەبەرچاو گیراوە.
سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی بە ئاماژە بە رۆڵی شەهیدان سولەیمانی و موهەندیس وتی: ئەم فەرماندانە بە گیانفیدایی و ورەی خۆبەخشی، حەشدی شەعبییان لە گرووپێکی جەماوەری کردە هێزێکی کاریگەر لە ئاسایشی نیشتمانیی عێراق./.