بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یوسی یەهوشوا نووسەر و ڕۆژنامەنووسی زایۆنیست ڕایگەیاندووە کە تیپی ڕەفەح سەر بە کەتیبەکانی قەسام بە پێچەوانەی بانگەشەکانەوە شکستی نەهێناوە و حەماس هێشتا کەڵک لە تیپە سەربازییە چالاکەکانی خۆی وەردەگرێت.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە حەماس بەردەوام کەڵک لە ئیمپراتۆریەتی تونێلەکان وەردەگرێت و لە سەدا 75 ی تونێلەکانی هێشتا وەک خۆیان ماونەتەوە.
ئەو ڕۆژنامەنووسە ڕایگەیاندووە کە لە ئەیلولی 2024، سوپای ڕژێمی زایۆنیستی بانگەشەی ئەوەی کردووە کە لەشکری 162 شکستی بە تیپی ڕەفەحی حەماس هێناوە و زیاتر لە 2 هەزار ئەندامی حەماس کوژراون و 13 کیلۆمەتر لە تونێلەکانیش لەناوبراون، بەڵام لێدوانی فەرماندە مەیدانییەکان پیشان دەدات کە وەها سەرکەوتنێک قەد ڕووینەداوە.
یەهوشوا ڕایگەیاندووە کە سەرکەوتن هێشتا مسۆگەر نەبووە، نە لە ئاستی ڕووخانی ژێرخانەکانی حەماس و نە گەڕاندنەوەی دیلەکان و نە شکستی تیپی ڕەفەح، چارەنووسی شەڕ هێشتا بەندە بە ئەنجامە مەیدانی و سیاسییەکان کە هێما و وردەکارییەکانی هێشتا ڕوون نەبووەتەوە./.