بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە هۆشدارییەکی ڕاستەوخۆدا بۆ ڕژێمی زایۆنیستی، ڕایگەیاند کە هەر کەسێک بیەوێت ئێش و ئازار بە سەر گەلی سوریادا بسەپێنێت، دەبێت بۆ تێچووەکەشی ئامادە بێت.
ناوبراو لە ڕێوڕەسمی دەستبەکاربوونی کۆنفرانسی ئەنتالیا ڕایگەیاند کە سەبارەت بە پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سوریا لە گەڵ سەرۆک کۆمارانی ڕووسیا و ئەمریکا بۆچوونی هاوبەشی هەیە.
ئەردۆغان ڕایگەیاند کە ڕژێمی زایۆنیستی بە دەستدرێژییەکانی بۆ سەر سوریا و لوبنان، خەباتی وڵاتانی ناوچەکە لە دژی داعش تووشی کێشە دەکات.
ناوبراو ڕژێمی زایۆنیستیی بە هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە تۆمەتبار کرد و ڕایگەیاند کە تەل ئەبیب بە دەستدرێژییەکانی بۆ سەر سوریا و لوبنان بووەتە هۆکاری تێچوونی دۆخی ناوچەکە./.