بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەباس عێراقچی لە کۆبوونەوەی لە گەڵ بەدر بوسەعیدی وەزیری دەرەوەی عۆمان، ڕایگەیاند کە بەڕێوەچوونی دانوستانەکانی ناڕاستەوخۆی نێوان تاران و واشنتن لە عۆمان بۆ پەیوەندی بەهێزی نێوان تاران و مەسقەت دەگەڕێتەوە.
عێراقچی گرنگترین تەوەرەکان و بۆچوونەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی بۆ گەیشتن بە لایەنی ئەمریکی ڕادەستی وەزیری دەرەوەی عۆمان کرد.
هەروەها بەدر بوسەعیدی وەزیری دەرەوەی عۆمان، ڕێوشوێنەکانی بەڕێوەچوونی دانوستانەکانی ناڕاستەوخۆی نێوان ئێران و ئەمریکای ڕوون کردەوە./.