بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یانەی لیڤەرپول ماوەی گرێبەستە نوێیەکی لە گەڵ محەممەد سەلاح ئاشکرا نەکردووە، بەڵام ناوبراو ئاماژەی بەوە داوە کە دەتوانێت بۆ ماوەی دوو ساڵی دیکە لەم یانەیەدا بمێنێتەوە.
محەممەد سەلاح تەمەنی 32 ساڵە و لە 394 یاریدا بۆ لیڤەرپول 243 گۆڵی تۆمار کردووە و لە پلەی سێهەمی ئەو کەسانەدایە کە لە مێژووی یانەکەدا زیاترین گۆڵیان تۆمار کردووە.
میدیا بەریتانییەکان ئاشکرایان کردووە کە بڕیارە محەممەد سەلاح هەر هەفتە 350 هەزار پۆند وەک مووچە وەربگرێت.
محەممەد سەلاح ساڵی 2017 بە گرێبەستێکی 42 ملیۆن یۆرۆیی لە یانەی ڕۆمای ئیتالیاوە پەیوەندی بە لیڤەرپولەوە کرد.
ناوبراو لەم وەرزەی تۆپی پێی بەریتانیادا 27 گۆڵی تۆمار کردووە و لەم ڕووەوە لە پلەی یەکەمدایە./.