بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند کە سیستەمی دژە ئاسمانیی ئەم وڵاتە لە پێناو بەرەنگاربوونەوەی دەستدرێژییەکانی ئەمریکا و لە درێژەی پشتیوانییەکانی بۆ گەلی فەڵەستین بە تایبەت غەززە، درۆنێکی ئەمریکیی لە جۆری MQ-9 لە ئاسمانی پارێزگای حەجە خستووەتە خوارەوە.
ئەو درۆنە نەک تەنیا درۆنێکی سیخوڕییە، بەڵکوو یەکێکە لە درۆنە پێشکەوتووەکانی ئەمریکا کە تێچوویەکی 30 ملیۆن دۆلاریی هەیە و توانای هێرشی مووشەکیشی هەیە و بۆ ماوەیەکی زۆر دەتوانێت درێژە بە گەشت و فڕینی خۆی بدات./.