بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فۆئاد حوسێن لە پەراوێزی کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتالیای تورکیا، بە ئاماژە بە دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا لە عۆمان، وتی: هیوادارین ئەم دانوستانانە بەردەوام بێت و بگاتە ڕێکەوتنێکی سەرەتایی کە سێبەری شەڕ لە سەر ناوچەکە لاببات، لە بەر ئەوەی کە جێگرەوەی بۆ ناوچەکە و جیهان وەک کارەساتێک دەبێت.
ناوبراو وتی: هەر دوو لایەنی ئێرانی و ئەمریکی ئامادەیی خۆیان بۆ بەردەوامی دانوستانەکان دەربڕیوە و ئێمە ئەم هەڵوێستە بە هەنگاوێکی ئەرێنی دەزانین./.