بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفوونیدا لە گەڵ هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا سەبارەت بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و دانوستانەکانی ناڕاستەوخۆی نێوان تاران و واشنتن، بیر و ڕای ئاڵوگۆڕ کرد.
وەزیری دەرەوەی ئێران ستایشی هەڵوێستی ئەرێنیی تورکیای لە بەرامبەر دانوستانەکان کرد و هەڵوێستی تارانی بۆ ڕوون کردەوە.
هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیاش وێڕای پێشوازی لە دانوستانەکان، ئامادەیی ئەنکەرەی بۆ هەر پشتیوانییەک لەم پرسە ڕاگەیاند./.