بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند کە سەردانی ڕووسیا دەکات و ئامانج لە سەردانەکەش گەیاندنی پەیامی نووسراوی حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامییە بۆ ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە لە کۆبوونەوەی لە گەڵ پوتین، پەیامەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕادەست دەکات.
عێراقچی سەبارەت بە دانوستانەکانی عۆمان وتی: پیتاندنی یورانیۆم وەک بنەمایەکی یاسایی و ڕاستەقینە قبووڵکراوە و ئێمە بۆ درووستکردنی متمانە و چارەسەرکردنی نیگەرانییەکان دانوستانەکان دەکەین و سەبارەت بە پیتاندنی یورانیۆم هیچ کات دانوستان ناکەین./.