بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، چاوپێکەوتنی خالید بن سەلمان وەزیری بەرگری سعوودیە لە گەڵ حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران رۆژی پێنج شەممە 17 ی نیسانی 2025 لە تاران بەڕێوەچوو.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی لەو چاوپێکەوتنەدا وتیان: لەو بڕوایەداین کە پەیوەندییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و سعوودیە بۆ هەر دوو وڵات سوودی هەیە و هەر دوو وڵات دەتوانن تەواوکەری یەکتر بن.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئاماژەیان بەوەدا کە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و سعوودیە دوژمنانێکی هەیە و وتیان: دەبێت بە سەر ئەو پاڵنەرە دوژمنکارانەدا زاڵ بین و ئێمە سەبارەت بەمە ئامادەین.
بەڕێزیان بە ئاماژە بە هەندێک لە پێشکەوتنەکانی ئێران، وتیان: کۆماری ئیسلامی ئێران ئامادەیە لەم بوارانەدا هاوکاری سعوودیە بکات.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتیان: ئەوەی کە برادەران لە ناوچەکەدا پێکەوە هاوکارییان هەبێت و یارمەتیدەری یەکتر بن، زۆر باشتر لەوەیە پشت بە کەسانی دیکە ببەستن.
لەو چاوپێکەوتنەدا کە بە ئامادەبوونی فەریق محەممەد باقری سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەڕێوەچوو، وەزیری بەرگری سعوودیە خۆشحاڵی خۆیی بۆ چاوپێکەوتنی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی دەربڕی و وتی: من بە ئامانجی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و هاوکارییەکان لە گەڵ ئێران لە سەرجەم بوارەکاندا سەردانی تارانم کردووە و هیوادارین وتووێژەکان، پەیوەندییەکی بەهێزیان بەراورد بە ڕابردوو بە دواوە بێت./.