بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران کە لە ڕۆژانی پێنج شەممە و هەینی سەردانی مۆسکۆی کرد و لە گەڵ وەزیری دەرەوە و سەرۆک کۆماری ڕووسیا کۆبووە، لە لێدوانێکدا مەرجی تارانی بۆ پەیوەندی لە گەڵ دەسەڵاتدارانی نوێی سوریا خستەڕوو.
ناوبراو لە وتووێژی لە گەڵ کەناڵی ڕاشاتودی وتی: ئێران پەیوەندیی لە گەڵ حکومەتی نوێی سوریا نییە و بۆ ئەم مەبەستەش پەلەیەکی نییە، لە هەمان کاتدا هیچ هەنگاوێکمان لە دژی ئەوان نییە.
عێراقچی وتی:ئێمە چاوەڕوان دەکەین تا دەسەڵاتدارانی نوێی سوریا ئەوەی پێویستە بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش، سەقامگیری و پێکهێنانی حکومەتێکی بنکەفراوانی یاسایی بە بەشداری سەرجەم پێکهاتەکان جێبەجێ بکەن./.