بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی عۆماندا هاتووە کە ” گەڕی دووەمی دانوستانەکان ئەمڕۆ شەممە لە ڕۆما لە نێوان سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران و ستیڤ ڤیتکاف نێردەی تایبەتی سەرۆک کۆماری ئەمریکا و بە نێوەندگێڕی بەدر بوسەعیدی وەزیری دەرەوەی عۆمان بەڕێوەچوو “.
وەزارەتی دەرەوەی عۆمان ڕایگەیاندووە کە ” دانوستانەکانی ئەمڕۆ گەیشتە ڕێکەوتنی نێوان لایەنەکان بۆ بەڕێوەچوونی قۆناغێکی دیکە بە ئامانجی ڕێکەوتنێکی دادپەروەرانە، هەمیشەیی و پابەندکەر کە دڵنیایی دەدات لە دوورکەوتنەوەی ئێران لە درووستکردنی چەکی ناوەکی و هەڵگرتنی تەواوی سزاکانی سەر ئەم وڵاتە و پاراستنی مافی پەرەپێدانی وزەی ناوەکیی ئاشتییانە “.
گەڕی سێهەمی دانوستانەکان لە ئاستی تەکنیکی چوارشەممەی ئەم هەفتەیە و دانوستانی شاندە باڵاکانیش شەممەی داهاتوو لە مەسقەت پایتەختی عۆمان بەڕێوە دەچێت./.