بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەبدوڵڵا ئەلدەردی جێگری ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە ئەم ڕێکخراوە بەنیازە لە ماوەی سێ ساڵدا هاوکارییەکانی بە بڕی یەک ملیار و 300 ملیۆن دۆلار ڕادەستی سوریا بکات.
ناوبراو لە سەردانەکەیدا بۆ دیمەشق، ڕایگەیاند کە هاوکارییەکان بۆ نۆژەنکردنەوەی ژێرخانەکان و پتەوکردنی بازاڕی دیجیتاڵە.
ئەو بەرپرسەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، وەبەرهێنانی لە سوریا بە بەرژەوەندییەکی گشتی لە ئاستی جیهانی ناو برد و وتی: پلانی هاوکاریکردنی سوریا بۆ ماوەی سێ ساڵی بەردەوام دەبێت.
بە وتەی ئەلدەردی، هاوکارییەکان تەکنۆلۆژیای ژیری دەستکرد، دەستپێکردنی پلانی هاوکاری و پشتیوانی کۆمەڵایەتی و نۆژەنکردنەوەی ژێرخانەکان لەخۆدەگرێت./.