بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، زەیتی گوڵەبەڕۆژە دەوڵەمەندە بە چەوری ئۆمیگا ٦، هەرچەندە بە ڕێژەیەکی مامناوەند پێویستە، بەڵام کاتێک زیادەڕۆیی لە خواردنی دەکرێت دەبێتە هۆی هەوکردن و فشاری ئۆکسجینی.
لێرەدا دیارترین کاریگەرییەکانی خواردنی بەردەوامی زەیتی گوڵەبەڕۆژە دەخینەڕوو:
1 – زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە هەوکردنی درێژخایەن:
زۆر بەکارهێنانی زەیتی گوڵەبەڕۆژە ڕێژەی ترشە چەورییەکانی ئۆمیگا ٦ لە جەستەدا زیاد دەکەن ئەمەش دەبێتە هۆی هەوکردن کە هۆکارێکی سەرەکییە بۆ نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان یان بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن.
2 – کەڵەکەبوونی پێکهاتە ژەهراوییەکان:
کاتێک زەیتی گوڵەبەڕۆژە بۆ ماوەیەکی زۆر گەرم دەکرێت وەک لە کاتی سورکردنەوەدا، ڕێژەی ترشە چەورییە ئازادەکەی زیاد دەکات ئەمەش وا دەکات زیاتر ئامادەبێت بۆ تێکچوون کاتێک بەر هەوا دەکەوێت، ئەم پرۆسەیە مادەی ژەهراوی وەک ئەلدەهید و هایدرۆجین پەرۆکساید درووست دەکات، توێژینەوەکان ئەم پێکهاتانە بە کۆمەڵێک کێشەی تەندرووستییەوە دەبەستنەوە، لەوانە نەخۆشییەکانی تێکچوونی دەمارەکان و شێرپەنجە.
3 – فشاری ئۆکسجین و لەدەستدانی ماددە خۆراکییەکان:
دووبارە بەکارهێنانەوەی زەیتی گوڵەبەڕۆژە کاریگەری نەرێنی لە سەر جەستە درووست دەکات، ڕادیکاڵە ئازادەکان درووست دەکات و زیان بە خانە و شانەکان دەگەێنن، مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەکان زیاد دەکات./.