بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە کۆبوونەوەی فەرامەرز ئەسەدی لە گەڵ قوباد تاڵەبانی، پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو لا تاوتوێ کرا.
قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە فەرامەرز ئەسەدی کرد وەک سەرکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست.
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بە ئاماژە بە پەیوەندی مێژوویی لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران، جەختیکردەوە کە هەرێمی کوردستان خوازیاری گەشەپێدانی پەیوەندییەکانە لە گەڵ ئێران بە تایبەت لە بواری بازرگانیدا./.