بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دەقی پەیامەکەی فەرامەرز ئەسەدی سەرکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر لە درێژەدا هاتووە:
بە بۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەری و ساڵیادی دامەزراندنی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە سەرجەم ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانانی ڕاگەیاندن لە هەرێمی کوردستان دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.
بێگومان دوو بابەتی ڕاستگۆیی و توانای تێگەیشتن لە ڕاستییە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکان گرنگترین سەرمایەی ڕۆژنامەنووسانن کە خزمەت بە خەڵک دەکەن لە پێدانی هەواڵ و شیکردنەوەی ڕووداوەکان.
لە دڵەوە هیوادارم میدیا چالاکەکان لە هەرێمی کوردستان، بە لەبەرچاوگرتنی مێژووی بەرچاو و گەشاوەی هاوکاری و پشتیوانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان لە ڕابردوودا، بە تایبەت لە کاتی قەیرانە گەورەکاندا، میدیاکانیان بۆ خزمەتی ئەرکی قووڵکردنەوەی پەیوەندییەکان، بە تایبەت پەیوەندییەکانی نێوان خەڵکی ئێران و هەرێمی کوردستان بەکاربێنن./.