بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هاری کەین بە باشترین گۆڵکاری مێژووی یانەی تۆتنهام و هەڵبژاردەی بەریتانیا ناسراوە کە ئەمەش وایکردووە زۆر کەس ئەم یاریزانە بە یەکێک لە باشترین هێرشبەران بناسن. لەو کاتەی که تۆتنهامی جێهێشتووە و پەیوەندی بە بایرن میونشن کردووە، هێشتا توانا نایابەکانی خۆیی پاراستووه.
ئێستا سون هیۆنگ مین یاریزانی تۆتنهام کە پێشتر هاورێی هاری کەین بووە، هێشتا بەردەوامە لە چاودێریکردنی ئاستی ئەم یاریزانە. ئەو پێی وایە هاری کەین یەکێکە لە بەهرەدارترین هێرشبەرانی تۆپی پێی جیهان.
سون هیۆنگ مین لە وتووێژێکدا لە گەڵ میدیا وەرزشییەکان ڕایگەیاند: بە ڕای من ئەو باشترین هێرشبەرە چونکە تەنیا تۆمارکردنی گۆڵ گرنگ نیە. ئەمە گرنگە که چۆن کاریگەریی لە سەر یاریزانەکانی دیکه هەیە، چۆن ڕۆڵ دەگێڕێت لە یارییەکەدا و ئەمەش وا لە هاوڕێکانی دەکات که باشتر بن./.