بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد بەخیتی ڕایگەیاندووە کە ئەمریکا لە سەردەمی سەرۆکایەتی جۆبایدن لە هێرشی سەر یەمەن شکستی هێنا، لە بەر ئەوەی کە گەورەترین کێشەی نەبوونی زانیاری پێویست سەبارەت بە شوێنی وەبەرهێنان و هەڵگرتنی درۆن و مووشەکەکان و کەرەستە سەربازییەکانی ئەنساروڵڵا بوو.
ناوبراو وتی: لە سەردەمی بایدندا هێرشەکانی ئەمریکا زیاتر بۆ سەر پێگە سەربازییەکان بووە، بەڵام لە سەردەمی دۆناڵد ترەمپدا وەک ئەوەی کە بەڵێنی بە دەنگدەرانی دابوو سەرکەوتنێکی گەورە لە بەرامبەر یەمەن بە دەست دێنێت، تووشی هەمان کێشە بوویەوە و بەم هۆیەوە ڕووی هێناوەتە بۆردومانکردنی شوێنە مەدەنییەکان و دەیەوێت لەم ڕێگایەوە زیاترین زیان بە خەڵکی یەمەن بگەێنێت.
ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن وتی: یەکەی مووشەکی و ئاسمانیی ئێمە دەسکەوتی زۆری هەبووە و تا ئێستا 21 درۆنی mq-9 ی تێکشکاندووە و ئەمەش باشترین بەڵگەیە لە سەر توانا سەربازییەکانی یەمەن.
بەخیتی وتی کە لە قۆناغی داهاتوودا فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەمریکا دەکرێنە ئامانج./.