بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بزوتنەوەی حەماس لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە غەززە لە ژێر ئاگری کۆمەڵکوژیدا گیان دەدات و ئەوانەی بۆ قوربانییانی نازییەکان فرمێسک دەڕێژن، بوونەتە هۆکاری کۆمەڵکوژییەکی گەورە لە سەدەی هاوچەرخدا.
حەماس ڕایگەیاندووە کە سیاسەت و لێدوانەکانی نتانیاهۆ ئەوپەڕی بێ ئەخلاقیی ڕژێمی زایۆنهیستی بەرامبەر بە گەلی فەڵەستین و پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و بنەماکانی مافی مرۆڤ پیشان دەدات.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە نتانیاهۆ بانگەشەی هەوڵەکانی بۆ ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی هۆلۆکۆست دەکات بەڵام خۆی هۆکاری سەرەکی یەکێک لە گەورەترین هۆلۆکۆستەکانی سەدەی هاوچەرخە کە تێیدا فەڵەستینییەکان بە زیندوویی لە خێوەتەکاندا دەسووتێندرێن و ئەم هۆلۆکۆستە پێویستی بە کوڕەی مرۆڤ سووتاندن نییە و بە پێشکەوتووترین چەکی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا ئەنجام دەدرێت.
حەماس ئەوەی وەبیری جیهانیان هێناوەتەوە کە غەززە بووەتە ئەو شوێنەی کە گەورەترین کۆمەڵکوژیی تێدا دەکرێت، بە جۆرێک کە خۆڵەمێشی فەڵەستینییەکانی تێدا دەبینرێت و ئەنجامدەری ئەم تاوانەش ڕژێمی زایۆنیستییە بە هاوکاری و پشتیوانی ڕاستەوخۆی ئەمریکا و چەندین وڵاتی ڕۆژئاوا.
لە کۆتایی بەیاننامەکەی حەماسدا هاتووە کە ئێمە بە گەلانی جیهان و دامەزراوە یاساییەکان و ویژدانی زیندوو ڕادەگەێنین کە ئەوانەی فرمێسک بۆ قوربانییانی نازییەکان دەڕێژن، لە سەردەمی هاوچەرخدا بوونەتە پێشەنگی کۆمەڵکوژییەکی گەورە و بەرەنگاربوونەوەی ئەم پرۆژە زایۆنیستییە، نەک هەر مافێکی ڕەوا، بەڵکوو ئەرکێکی مرۆییە./.