بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شەوی شەممە یەکێکە لە گرنگترین یاریەکانی ئەم وەرزە. تیپی بەرشلۆنه له یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیا بەرامبەر تیپی ڕیال مەدرید یاری دەکات. لە کاتێکدا بەرشەلۆنە لە لوتکەی ریزبەندی لالیگا و چامپیۆنزلیگدایە، چانسی زیاتری هەیە بۆ بردنەوەی ئەم پاڵەوانێتییە. بەڵام ڕیال مەدریدیش بە دوای تۆڵەسەندنەوە لە تیپەکەی هانسی فلیک دەگەڕێت بە هۆی دوو یاری ڕابردووی کۆتایی ئەلکلاسیکۆ و هاندانێکی زۆریان هەیە بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە.
ڕۆناڵد ئاراوخۆ وەک نوێنەری یاریزانانی بەرشەلۆنە لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پێش یارییەکە ئامادە بوو و باسی چەندین بابەتی کرد و ڕایگەیاند: یارییەکە جیاواز دەبێت لە هەموو ئەو یارییانەی کە تا ئێستا ئەنجاممان داوە. ئێمە بە دوای پاڵەوانێتییەکە دەگەڕێین و زۆر هاندانمان هەیە بۆ بردنەوەی. تیپەکە لە دۆخێکی زۆر باشە و ئەمە زۆر ڕوونە. ئێمە توانای بەدەستهێنانی هەموو شتێکمان هەیە، بەڵام دەبێت یاری بە یاری بڕۆین. ئەم بیرکردنەوەیە ئێمەی گەیاندووەتە ئەم خاڵە.
ناوبراو لە درێژەدا ڕایگەیاند: من زۆر دڵخۆشم بە ئارامی یاریزانە گەنجەکانی تیپەکە. بەم ئارامییە پێناچێت ببینیت ئەم گەنجانە لە لێواری کۆتاییەکی گەورە بن، ئەوان ناترسن. ئێمەش بە هەمان شێوە، بەڵام ئەوان سەرسوڕهێنەرترن. هەروەها ئێمە بە بینینیان هاندانمان هەیە، هیوادارین بتوانین هاندەرانمان دڵخۆش بکەین./.