بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەباس عێراقچی وتی: گەڕی سێهەمی دانوستانەکانی ناڕاستەوخۆ لە گەڵ ئەمریکا لە مەسقەت بەڕێوەچوو. ئێمە دەستخۆشیمان لە وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە کرد، کەشێکی زۆر ئارام و دانوستانەکان زۆر جیدی لەوانەی ڕابردوو بووە و بەرە بەرە وردەکارییە تەکنیکییەکان تاوتوێ دەکرێت.
ناوبراو وتی: چەندین جار بۆچوونەکانی خۆمان بە نووسراو ئاڵوگۆڕ کرد و بە گشتی کەشی دانوستانەکان زۆر جیدی بوو.
عێراقچی وتی: لە بابەتە گشتییەکان و وردەکارییەکاندا ناکۆکی هەیە و تا کۆبوونەوەی داهاتوو بڕیارە لە پایتەختەکاندا ئەو خاڵانە تاوتوێ بکرێن کە چۆن دەتوانین ناکۆکییەکان چارەسەر بکەین.
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئەوەی کە هەر دوو لا بە جیدی دانوستان دەکەن، ڕوون و ئاشکرایە و هیواداری ئەوە هەیە کە دەتوانین بەرەوپێش بڕۆین.
وتیشی کە عۆمان لە سەر کات و شوێنی گەڕی چوارەمی دانوستانەکان بڕیار دەدات./.