بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، برینی گەدە کاتێک ڕوودەدات کە چینی بەرگری ناوەوەی گەدە یان بەشی یەکەمی ڕیخۆڵە باریکە زیانی پێگەیشتووە و دەبێتە هۆی برین یان هەوکردن لە دیوارەکانیان. برینی گەدە دەتوانرێت بە هۆی چەند هۆکارێکەوە درووست بێت، وەک هەوکردنی بەکتریا، بەکارهێنانی درێژخایەنی دەرمانی دژە هەوکردن یان دڵەڕاوکێ زۆر.
نیشانەکانی برینی گەدە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکه جیاوازە، بەڵام هەندێک لە نیشانە باوەکان بریتین لە:
1- ئازار لە بەشی سەرەوەی سک
2- دڵشێواندن و ڕشانەوە
3- هەستکردن بە تێری پێشوەختە
4- دەردانی ترشی گەدە
5- خوێن لە پیسایی یان ڕشانەوە
چارەسەری برینی گەدە :
1- خۆراکی تەندرووست: خوراکی سووک بخۆ و خۆت لە خواردنی خوراکی چەور و تیژ بەدوور بگرە.
2- کۆنتڕۆڵکردنی دڵەڕاوکێ: بەکارهێنانی تەکنیکەکانی پشوودان وەک یۆگا.
3- دوورکەوتنەوە لە زۆر بەکارهێنانی دەرمانی دژە هەوکردن.
4- گۆڕانکاری لە شێوازی ژیان: بریتین لە کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ، وازهێنان لە جگەرەکێشان و سنوردارکردنی خواردنەوە کحولییەکان./.