بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە ڕەزامەندی لە سەر فرۆشتنی سیستەمی بەرگری ئاسمانیی پاتریۆت بە کوێت بە بڕی 425 ملیۆن دۆلار دراوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش پێشتر ڕایگەیاندبوو کە ئەم گرێبەستی فرۆشتنە لە پێناو پشتیوانی لە سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی نیشتمانیی ئەم وڵاتە، بە هاوکاریکردن و پشتیوانی لە ئاسایشی هاوپەیمانێکی سەرەکیی دەرەوەی ناتۆ کە هێزێکی گرنگ بۆ سەقامگیری سیاسی و پێشکەوتنی ئابوری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، جێبەجێ دەکرێت.
ڕاشیگەیاندووە کە مووشەکەکانی پاتریۆت تواناکانی کوێت بۆ وەڵامدانەوەی هەڕەشەکانی ئێستا و داهاتوو و دەستەبەرکردنی ئاسایشی ژێرخانەکانی نەوت و گاز باشتر دەکەن./.